سیستمی پریپەید کەوتەکار



کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی دەکات، سیستمی پریپەیدی کارەبا کەوتووەتەکار.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی دەکات، ئێستا سیستمی پریپەیدی کارەبا لە دوکانەکانیان کەوتووەتەکار.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاش تەواوبوونی بڕی باڵانسەکەیان، دەتوانن لە بازاڕی کوردۆ لە شەقامی مەولەوی بەرامبەر فەلافلی بنار کارت کارەبا بکڕن.

پێشتر کارەبای سلێمانی لەبارەی کارپێکردنی سیستمی پریپەید لە زۆنی یەکی ناو بازاڕی سلێمانی ئاگاداری بڵاوکردەوە، کە لە فولکەى مامەڕیشە تا فولکەی دەستەکە، پاشان بۆ شەقامی قەنات تا نەخۆشخانەی عەلی کەمال، پاشان بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەى مامەڕیشە دەگرێتەوە.

 

 

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشق
پێشت ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشق
ژمارەیەک خاوەن زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوە
دواتر ژمارەیەک خاوەن زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوە
ەیوەندیدار