ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشق



ئاژانسی هەواڵیی سووریا (SANA) لە هەواڵێکیدا، بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردووەتەوە؛ هێزەکانی ئیسرائیل کاتژمێر ٠١:٠٥ بەکاتی ناوخۆی سووریا، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق.

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە: “سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و ژمارەیەک لەو مووشەکانەی خستووەتەخوارەوە، لە ئاکامی هێرشەشکەدا، سەربازێک برینداربووە و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە”.

 

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکە نەداوە.

 

جگە لە سوپای سووریا، خاڵی سەربازیی گرووپە بیانییە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێران و حیزبوڵڵا لە دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری بوونیان هەیە.

 

ئیسرائیل له‌ ده‌ستپێكی نارەزاییەکانی سووریا له‌ ٢٠١١ه‌وه‌، ماوه‌ ماوه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی گرووپه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران و سوپای سووریا.

بۆ تاوتوێی چەند مەلەفێک، شاندێکی عێراقی سەردانی تورکیا دەکات
پێشت بۆ تاوتوێی چەند مەلەفێک، شاندێکی عێراقی سەردانی تورکیا دەکات
سیستمی پریپەید کەوتەکار
دواتر سیستمی پریپەید کەوتەکار
ەیوەندیدار