ژمارەیەک خاوەن زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوە



خاوەنی ٣٥ هەزار پارچە زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوە، داوا دەکەن ڕێگایان پێبدرێت زەویەکانیان بکەن بە خانوو.

ئەمڕۆ ژمارەی خاوەن زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە.

پاش شەڕی داعش، نزیکی ٣٥ هەزار پارچە زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر دابەشکرا، پاشان کڕین  و فرۆشتن بە زەویەکانەوە کراوە.

لە ساڵی ڕابردووەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردنەوە خانوو یاخود کڕین و فرۆشتنی بە زەویەکان ڕاگرتووە.

پێشتر خاوەن زەوییەکان چەند جارێک گردبوونەتەوە، کۆتا جار لەبەردەم شارەوانی سلێمانی گردبوونەوە، تا ئێستا چەند جارێک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەکراوە و کێشەکەیان وەک خۆی ماوە.

 

سیستمی پریپەید کەوتەکار
پێت سیستمی پریپەید کەوتەکار
سەدا ٩٨ی ئەوانەی FBI چاودێری کردوون موسڵمانانن
دوات سەدا ٩٨ی ئەوانەی FBI چاودێری کردوون موسڵمانانن
پەیوەندیدار