سەدا ٩٨ی ئەوانەی FBI چاودێری کردوون موسڵمانانن



ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-ئیسلام لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات، سەدا ٩٨ی ئەو کەسانەی لە لیستی چاودێری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)دان، موسڵمانانن.

 

ئەنجوومەنەکە راپۆرتێکی لەژێر ناوی “بیست ساڵ زۆر زۆرە، بانگەوازێک بۆ وەستاندنی لیستی چاودێری FBI ” بڵاوکردەوە، کە وردەکاری پشکنینی تیرۆر لەلایەن ئەو دەزگایەوە دەخاتەڕوو کە موسڵمانان دەکاتە ئامانج.

 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لیستی چاودێریی FBI ساڵی ٢٠١٩ بە رێککەوت لەلایەن هاککەرێکی سویسریەوە دەستی بە سەرداگیراوە و بە ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە کە شیکاری بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار داتا کراوە.

 

لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە لە داتاکەی FBI دا، زیاتر لە ٣٥٠ هەزار جار ناوەکانی محەمەد و عەلی بە دەربڕینی جیاواز هاتووە و ٥٠ ناوی یەکەمی لیستەکە موسڵمانن.

 

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو؛ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٧٠ هەزار داتای لیستی چاودێرییەکە کە پشکنینی بۆ کراوە موسڵمانن، کە دەکاتە زیاتر لە سەدا ٩٨ی کۆی داتاکان.

 

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە لیستی چاودێری نهێنی FBI ماوەی ٢٠ ساڵە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانان دروستکردووە و، هاتووە: ”ئامانجی داهاتووی FBI موسڵمانان نابن، لەگەڵ هەڵگرتنی ئەو کەشوهەوایەی جەنگی تیرۆر دروستیکردبوو، لیستی نهێنی FBI رۆژێک ئامانجێکی نوێ دەدۆزێتەوە، ئامانجەکانی داهاتوو دۆستە ئەمریکییەکانمان دەبێت و ئەم راپۆرتە هۆشدارییەکە بۆ ئەوان”.

 

هاوکات ئەنجوومەنەکە بانگەوازێکی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کردووە بۆ ئەوەی کاردانەوە بەرامبەر لیستی چاودێری FBI نیشان بدات.

 

ئەو کەسانەی لە لیستی چاودێریدان زۆر ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە لەوانە؛ سنووردارکردنی گەشت، کێشەی کۆچبەری، چاودێریکردن، رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی پۆلیس، ئاستەنگ بۆ دروستکردن لە وەرگرتنی بڕوانامە و مۆڵەت، بەدەستهێنانی دەرەنجامی پیشەیی و دەستگەیشتن بە باڵەخانە حکوومییەکان.

ژمارەیەک خاوەن زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوە
پێشت ژمارەیەک خاوەن زەوی لەبەردەم نوسینگەی قوباد تاڵەبانی گردبوونەوە
دیپلۆماتکارانی ئێران، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە ئیمارات کۆبوونەوە
دواتر دیپلۆماتکارانی ئێران، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە ئیمارات کۆبوونەوە
ەیوەندیدار