دیپلۆماتکارانی ئێران، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە ئیمارات کۆبوونەوە



جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە ڕاوێژکاری وڵاتەکە، عەلی باقری، لە هەژماری خۆی لە تویتەر، بڵاویکردەوە؛ لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئەورووپی لە ئەبوزەبی باسیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە.

 

باقری ڕایگەیاند: ”دوای راوێژی دیپلۆماسی لەگەڵ لایەنە دەرەکییە هەرێمییەکان و ناوچەکە، لە ئەبوزەبی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی، فەڕەنسی و بەریتانییەکان کۆبووینەوە و زنجیرەیەک بابەتمان تاوتوێ کرد”.

 

ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە زانیاری نەدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بەڵام ئەوەی بووە جێی سەرنج، کۆبوونەوەکە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە هەواڵەکان لەبارەی سەرلەنوێ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیادیان کردووە.

سەدا ٩٨ی ئەوانەی FBI چاودێری کردوون موسڵمانانن
پێشت سەدا ٩٨ی ئەوانەی FBI چاودێری کردوون موسڵمانانن
ئۆپیک: لە مانگی ئایاردا خستنە بازاڕی نەوت یەک ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە
دواتر ئۆپیک: لە مانگی ئایاردا خستنە بازاڕی نەوت یەک ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە
ەیوەندیدار