ئۆپیک: لە مانگی ئایاردا خستنە بازاڕی نەوت یەک ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە



ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، بڵاویکردەوە؛ ڕێژەی خستنە بازاڕی نەوتی جیهانی لە مانگی ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشتر ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە و بۆ ١٠٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

 

بەپێی راپۆرتی مانگانەی ئۆپیک سەبارەت بە بازاڕی نەوت، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی خاوی رێکخراوەکە لە مانگی ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشتر ٤٦٤ هەزار بەرمیل کەمیکردووە و ٢٨ ملیۆن و ٦٠ هەزار بەرمیل بووە.

 

هاوکات بەشی ئۆپیک لە بەرهەمی نەوتی جیهاندا بە سەدا ٢٨ تۆمار کراوە.

 

لەو ماوەیەدا نێجیریا، ئێران و ئەنگۆلا لە ئۆپیکدا زۆرترین رێژەی بەرهەمی نەوتی خاویان زیادکردووە، سعوودیە، ئیمارات و کوێت زۆرترین پاشەکشەیان لە بەرهەمدا کردووە.

 

لە هەمان کاتدا وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک بەرهەمی رۆژانەی نەوتیان نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٧٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل.

 

بەم شێوەیە ڕێژەی خستنە بازاڕی نەوتی جیهانی لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی پێشتر رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ ١٠٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل، ئەمە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان ماوەدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل بووە.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا داخوازی نەوت لە جیهاندا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە دوو ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیل بێت و بگاتە ١٠١ ملیۆن و ٩١٠ هەزار بەرمیل.

دیپلۆماتکارانی ئێران، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە ئیمارات کۆبوونەوە
پێشت دیپلۆماتکارانی ئێران، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا لە ئیمارات کۆبوونەوە
پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز دادەخرێت
دواتر پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز دادەخرێت
ەیوەندیدار