سەر و شان و مل ئێشە بە هۆی بەرزی چەوری خوێن،هەڵەیەکی نابەجێ!



د.زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی

لەم عێراقەی ئێمە زۆر شت بوو بە حەقیقەت کە لە ئەسڵدا ناڕاستە، لە بواری تەندرووستیش هەر مەپرسن.

یەکێک لەو بابەتە هەڵانە، ئازاری سەر و شان و ملە و بەستنەوەیەتی بە بەرزی چەوری خوێنەوە.

حەقیقەت ئەوەیە کە بەرزی چەوری خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە لە جەستەدا، نە هەستی پێ دەکەیت بەرزە و نە هەستیشی پێ دەکەیت کە نزم ببێتەوە.

هەمووی هەوڵی پزیشکان لە جیهان بۆ ئەوەیە کە چەوریەکانی ‎خوێن بەرز نەبن هەتا لە داهاتوودا نەبێتە جەڵتەی دڵ و دەماخ نەک لەبەر ئەوە بێت کە شان و مل ئازار نەکات.

بە‎رزی چەوری بە هەمان شێوەی بەرزی فشاری خوێن (زەخت) بێ نیشانەیە، هەربۆیە لە ‎پاش تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە دەبێت جار جار بیپێویت چوونکە کە بەرز بن هیچ هەستی پێ ناکرێت.

ئەی ئەو ئازارە چییە؟

ئەو ئازارە هەمان ئا‎زارە باوەکانی ماسوولکەکانی شان و ملە کە بە هۆی خراپ خۆری و وەرزش نەکردن و خراپ جووڵەیی ‎درووست دەبن و هیچ ڕەبتی نییە بە چەورییەکەوە گەر فەحسیشت کرد و بەرزیش بن.

یان ئەگەر هۆکاری ئازارەکە نەخۆشی مەترسیدار بن و خۆ سەرقاڵ کردنی تۆ بە چەورییەوە بە لا ڕێدا دەتبات!

بۆیە تکایە، بە هیچ شێوەیەک مەچۆ بۆ نەخۆشخانە کە شان و ملت ئێشا و داوای فەحسی چەوری بکەیت، مەبە بە ڕێگر لە کەسانێک کە موستەحەقی فەحسەکەن و بە هۆی تۆوە بەشیان دەخورێت لە فەحسکردن.

 

 

 

پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز دادەخرێت
پێت پردە ئاسنەکەی ناڵپارێز دادەخرێت
ترەمپ ئازادکرا
دوات ترەمپ ئازادکرا
پەیوەندیدار