پەرلەمانی عێراق چووە پشووەوە



سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە، پەرلەمان لە دوێنێ دووشەممەوە پشووی وەرگرتوە و لە ئێستادا لە پشوی یاسادانانە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پشوی پەرلەمان لە نۆی ئەم مانگە دەستپێدەکرد بەڵام دوخرا، دواخستنی پشوی پەرلەمان بەپێی دەستوربوە , بۆ ئەوەی بودجە پەسەند بکرێت و پەرلەمانتاران دەتوانن لەو ماوەیەدا وەکو چاودێر لە وەزارەتەکان و فەرمانگەکان کار بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق بودجەی سێ ساڵەی پەرلەمانی دوای پێنج ڕۆژ لە گفتوگۆکردن و تاوتوێکردن پەسەند کرد و, ئەمڕۆ سێشەممە نێدراوەتە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.

بودجەی ئەمساڵ 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینار و بە گشتی 63 ترلیۆن دیناریش کورتی هێناوە.

 

دانا عەبدولکەریم: لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت
پێشت دانا عەبدولکەریم: لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت
عێراق بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بڕیارێكی دەركرد
دواتر عێراق بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بڕیارێكی دەركرد
ەیوەندیدار