ئیسپانیا وەبەرهێنان لە کوردستان دەکات



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە پێدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و لەکۆبونەوەیەکدا، چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا توتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی پڕۆژەیەک کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە هەردوو کەرتەکەدا لە کوردستان،

جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکات بۆ کۆمپانیاکانی ئیسپانیا ،کە دەیانەوێت لە هەردوو بواری کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ،بڕیاردرا ئیسپانیا راوێژکاری تایبەت بە بواری گەشتوگوزار بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، تا لە نزیکەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم بکەن بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار بە تایبەتیش کە لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندان و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێكی دەربارەی بایدەمیر دەركرد
پێت دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێكی دەربارەی بایدەمیر دەركرد
بەشێكی شایستە داراییەكان لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
دوات بەشێكی شایستە داراییەكان لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
پەیوەنیدر