وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری دا دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بكات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری بازرگانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك دەستیان كردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە 13ی حوزەیران لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا و سەرەتاش لە ناوچە دوورەدەستەكان و هەژارنشینەكانەوە دەستی پێ كردووە.
وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی خۆیان و هەر سەرپێچییەكیشیان بینی ئاگاداریان بكەنەوە”.