عێراق بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بڕیارێكی دەركرد



وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری دا دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بكات.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری بازرگانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك دەستیان كردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە 13ی حوزەیران لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا و سەرەتاش لە ناوچە دوورەدەستەكان و هەژارنشینەكانەوە دەستی پێ كردووە.

وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی خۆیان و هەر سەرپێچییەكیشیان بینی ئاگاداریان بكەنەوە”.

 

پەرلەمانی عێراق چووە پشووەوە
پێشت پەرلەمانی عێراق چووە پشووەوە
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێكی دەربارەی بایدەمیر دەركرد
دواتر دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێكی دەربارەی بایدەمیر دەركرد
ەیوەندیدار