دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی هەرێم بڕیارێكی دەركرد



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەک، كە دژی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ داهاتی نەوتی هەرێم لەسەر سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆماركرابوو، ڕەتکردەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا سكاڵایەكی لەبارەی نادەستوری بوونی كردنەوەی هەژمارێكی بانكی بۆ هەڵگرتنی داهاتی هەرێمی كوردستانەوە لە سیتی بانك رەتكردەوە.

دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ سێ شەممە، دانیشتنی ئاسایی لەسەر سكاڵای عودەی عەواد، پەرلەمانتاری عێراق ئەنجامدا، كە ئەو پەرلەمانتارە سكاڵای لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانى عێراق، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت تۆماركردبوو.

لە سكاڵاكەیدا عودەی عەواد داوای لە دادگای فیدڕاڵی كردبوو، بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی دانانی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی (سیتی بانک)، کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی بانکی ناوەندی عێراقە دەربكات.

لەدانیشتنی ئەمڕۆشدا، دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكەی رەتكردەوە و رایگەیاند، “بڕیاردان لەبارەی دەستوری بوون یان نا دەستووری بوونی هەڵگرتنی داهاتی هەرێم لە بانك لە دەرەوەی كاری ئێمەیە”.

 

بەڕازیل ڤینیسۆسی کردە پێشەنگ
پێشت بەڕازیل ڤینیسۆسی کردە پێشەنگ
سكاڵا تۆماركرا … پاشەكەوت دەنگی هێناوە و ئاشكراناكرێت
دواتر سكاڵا تۆماركرا … پاشەكەوت دەنگی هێناوە و ئاشكراناكرێت
ەیوەندیدار