دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی ٢١ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر و دەست بەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی ھۆشبەری لە ژمارەیەک پارێزگا راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند کە لەمیانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، زیقار و نەجەف، ٢١ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەریدا گیراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل، زیقار و نەجەف ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٢١ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ٤٤ ھەزار حەبی ھۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆندا گیراوە.