ساماڵ عەبدولرەحمان: دەبێت هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان بداتە بەغدا



بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، داهاتی خاڵە گومرگییەکان (دەروازەکانی هەرێم) مانگانە لە نێوان ١١٠ – ١٣٠ ملیار دینارە و لە دوای پەسەنکردنی بودجەش دەبێت نیوەی بدرێتە حکومەتی ناوەندی.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە مانگی یەکی ٢٠٢٣ وە دەبێت لە ٥٠٪ ئەو داهاتانە بدرێن بە حکومەتی ناوەند، واتە نیوەی داهاتە فیدراڵییە نانەوتییەکان ڕاستەوخۆ دەدرێن بە ناوەند.

وتیشی جیاوازی ئێستا لەگەڵ پێشتر ئەوەیە، ئەو داهاتە هەمووی هەر لە هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام ئێستا نیوەی دەبێت بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی عێراق کە گومرگەکان و دەروازەکان و ڕەگەزنامە و نیشنگەکانە.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شێوازی ڕەوانەکردنی نیوەی داهاتی گومرگی هەرێم بۆ حکومەتی ناوەندی عێراق وتی، بۆ هەموو ئەو داهاتانە بودجەی “مراجعە” هەیە، بەپێی ئەو بودجەیە هەموو داهاتەکانی تێدا تۆمار کراون، ئەوان لای خۆیان تۆماری دەکەن کە بودجەی مانگانە دەنێرن بۆ هەرێمی کوردستان ٥٠٪ ی ئەو داهاتەی لێ دەردەکەن، ئەمە بە شێوەی (مقایضە)یە بۆ نمونە ئەو بودجەیەی کە دەینێرن ئەگەر ١٠٠ ملیار دینار بێت ئەوان دەچن ٩٠٠ ملیار دینار دەنێرن.

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستە ڕوو کە داهاتی خاڵە گومرگییەکان (دەروازەکانی هەرێم) مانگانە لە نێوان ١٠ – ١٣٠ ملیار دینارە.

لە بارەی گێرانەوەی نیوەی داهاتەکان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم وتی، ئەوە یاسایه،‌ بەڵام لە بەرامبەردا ئێمەش داهاتمان بۆ دێت، بۆیە ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە و بۆ هەموو عێراقە و تەنها بۆ هەرێمی کوردستان نییە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتیەکی عێراقی قازانج دەکات، چونکە بەشێک لەو داهاتەی ئێمەش بەشدار دەبێت لە دروستبوونی ئەو بودجەیەی لە عێراقدا هەیه

سەبارەت بەوەی ئایا هاوشێوەی دۆسێیەی نەوت، ئایا ئەگەری هەیە هاوشێوەی دۆسێیەی نەوت ڕۆژێک عێراق دەستبگرێت بەسەر خاڵە گومرگی و سنوورییەکانی هەرێم؟
لە وەڵامدا ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی:” من بە دوری دەزانم، چونکە ڕێککەوتنەکان جارێکی تر ئاسۆیەکی کردەوە لە بەردەم هەرێم و ناوەنددا کە بە لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆیە بە دووری دەزانم بەو شێوازە بێت، بەڵام ڕێککەوتن دیارە دەکرێت لەوانەیە وا بخوازێت کە ئێمە بە هاوبەشی سیاسەتی گومرگی و دەروازەکان بەڕێوە ببەین، ئایندە ئەوە ڕوون دەکاتەوە”.

ناسا: “تا ئێستا ٢١ کەس لە کاتی ئه‌ركه‌كانی بۆشایی ئاسماندا گیانیان لەدەستداوە”
پێشت ناسا: “تا ئێستا ٢١ کەس لە کاتی ئه‌ركه‌كانی بۆشایی ئاسماندا گیانیان لەدەستداوە”
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه‌ بەفێڵ بڕی ١٠ملیۆن دیناری لە کچێك سه‌ندبوو
دواتر پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه‌ بەفێڵ بڕی ١٠ملیۆن دیناری لە کچێك سه‌ندبوو
ەیوەندیدار