پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه‌ بەفێڵ بڕی ١٠ملیۆن دیناری لە کچێك سه‌ندبوو



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بە فێڵ ١٠ ملیۆن دیناری لە کچێک سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن باوکی کچێکەوە کە کەسێک بەفێڵ بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەکچەکەی سەندوەو دواتر پارەکەی بردوەو بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

پۆلیس دەشڵێت:”لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بۆ شاری کەرکوک ھەڵاتووە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس زانیارییان لەسەر شوێنی تۆمەتبار کۆکردەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی، سەرەنجام و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێت”.

تۆمەتبار (ئ، ع، ح) لەدایکبووی ٢٠٠١ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ساماڵ عەبدولرەحمان: دەبێت هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان بداتە بەغدا
پێشت ساماڵ عەبدولرەحمان: دەبێت هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان بداتە بەغدا
“مانگانه‌ بڕی ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت”
دواتر “مانگانه‌ بڕی ٧٧٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت”
ەیوەندیدار