د. كازم فاروق، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان دوای چەندین مانگ لە نەخۆشكەوتنی دەردەكەوێتەوە و نهێنییەكان ئاشكرادەكات.
د. کازم فاروق لەپەیامێکی ڤیدیۆیی و لەیەکەم دەرکەوتنی لەدوای نەخۆشکەوتنی ڕایگەیاند، “لەدوای ئەو نەشتەرگەریم هەموو نهێنی و بەڵگەکان لەسەر ئەو کەسە ئاشکرادەکەم، کە خۆی وەک فریادڕەسی خەڵک دەناسێنێت”.
ڕاشیگەیاند، “لەدوای زیاتر لە ساڵێک لەوەرگرتنی چارەسەر، دکتۆرەکان پێیانڕاگەیاندم، مەترسی لەسەر ژیانم نەماوە و لەم یەک دوو ڕۆژەدا ئیزنم ئەدەن، ئەوەی ئەمێنێتەوە یەک نەشتەرگەری دیکەی وردە و تا ئێستا بڕیارم نەداوە لەچ نەخۆشخانە و چ وڵاتێک بیکەم”.