لە كاتێكدا ئامادەكارییەكان بۆ جەژنی كریسمس كە لە ٢٥ی كانوونی یەكەم لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت بەردەوامە، لە ڕێوڕەسمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن و خێزانەكەی، درەختی نەریتیی كریسمس لەبەردەم كۆشكی سپیدا داگیرسێنرا.
درەختەكە، كە لە پاركی ئەڵیپس لەبەردەم كۆشكی سپی لە تەنیشت ئەو ٥٦ درەختەی كە نوێنەرایەتیی ٥٠ ویلایەتەكەی ئەمریكا و پێنج خاك و واشنتۆن دی سی پایتەخت دەكەن چێنرابوو، ڕووناك ككرایەوە.
درەختی نەریتیی كریسمس كە لە سەردەمی ٣٢ەمین سەرۆكی ئەمریكا، فرانكلین رۆزێڤێڵت-ەوە هەموو ساڵێك بەشێوەیەكی نەریتی ڕووناك دەكرێتەوە، تا ٢٥ی كانوونی یەكەم بەڕووی سەردانیكەران كراوە دەبێت.