فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و ئەوماددانەی کە تایبەت بوون بە پشکی هەرێم و پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ،

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت ” سەبارەت بەپاشکەوتی مووچە، ئێمە لە لیژنەی داریی چەسپانمان بەڵام بەداخەوە بەبریاری سیاسی لابرا، دواتریش لەگەڵ پارتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ دەقێکی ترمان پێشکەش کرد، خرایە دەنگدانەوە سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند دەنگی پێویستی نەهێناوە، هەرچەندە ئێمە داوا دەکەین پێداچوونەوە بکرێ بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەکە و راستیەکان ئاشکرا بکرێ لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە، چونکە سەرباری ئەوەی هەموو پەرلەمانتارانی کورد ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتاری تری هاوسۆزمان دەنگیان بۆدا”.

 

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەوڵی تەواویان داوە بۆ دابینکردنی پشکی هەرێم و بودجە و پرۆژەکانی بوژانەوەی پارێزگاکان و ئەو پلە وەزیفیانەی بەر هەرێم و ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکان کەوتوون،

سەبارەت بە ناڕازیبوونی مامۆستایانی کەرکوک فراکسیۆنەکە دەڵێت ”

بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ١٥ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکوک کە مووجەیان لەسەر هەرێمە بۆسەر عێراق، دژایەتی گەورەی کراو رێگەش نەدرا بخرێتە دەنگدانەوە.”

 

سەبارەت بە بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند بەداخەوە هێزە سەرەکیەکانی عێراق بەشێکیان دژی ئەوەبوون لە پارەی عێراق تەرخان بکرێ بۆ گێرانەوە تەنانەت رازیش نەبوون لە زیادەی نرخی نەوتی فرۆشراو بدرێتەوە.

 

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند ،کورد لەناو پەرلەمانی عێراق وەک ژمارە و وەک پێکهاتەکەی ئەوە دۆخێتی. جەختدەکەینەوە درێغی ناکەین لە راپەراندنی ئەرکەکانمان لە بەغدا، وەفاداری متمانە و ڕەنج و خۆراگری و قوربانیتان دەبین.

 

جێی ئاماژەیە دوای سێ ڕۆژ دانیشتن و مشتومڕی توندو ئاڵۆز بەرەبەیانی ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023 تا 2025 تێپەڕی و بڕگەی پاشەکەوتی موچەش بەبێ پەسەندکردن تێپەڕی.

ڕۆژی جیهانی “فەلافل”ە
پێت ڕۆژی جیهانی “فەلافل”ە
كاتی ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆك كۆمار و پەسەندكردنی دیاریكرا
دوات كاتی ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆك كۆمار و پەسەندكردنی دیاریكرا
پەیوەنیدر