كاتی ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆك كۆمار و پەسەندكردنی دیاریكرا



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كاتی ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆك كۆمار و پەسەند كردنی ئاشكرادەكات و ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت: “هەڵمەتی ئاوەدانی دەستپێدەكات.

یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ یاسای بودجە، كە شەوی ڕابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر درا ڕەوانەی سەرۆك كۆمار دەكرێت بۆ پەسەند كردنی.

لای خۆشیەوە، هشام ڕكابی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاندووە، دوای دەنگدان لەسەر بودجەی فیدڕاڵی لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ سێ‌ ساڵی، هەڵمەتی ئاوەدانی، كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بەڵێنی دابوو دەستپێدەكات بەپێی ئەو بەرنامە حكومییەی هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەڵمەتە ڕووانگەكەی لە بنیاتنان و وەبەرهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری دەردەكەوێت و سەرجەم بڕگەكانی چاكسازی جێبەجێ‌ دەكرێن.

 

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
بەهای لیرەی توركی شكا و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە
دواتر بەهای لیرەی توركی شكا و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە
ەیوەندیدار