بانكی ناوەندی عێراق مۆڵەتی كۆمپانیایەكی نێوەندگیری ئاڵوگۆڕی دراوی هەڵوەشاندەوە و هاوکاتیش بڕیاریدا بە دەسبەسەرداگرتنی گرەنتی نامەكەی و سڕینەوەی ناوەكەشی.
بانكی ناوەندی لەڕاگەیەندراوێكدا لەپێگەی خۆی بڵاویكردەوە، “بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی ناوندی عێراقی ژمارە (88) بۆ ساڵی 2023 لە دانیشتنی ژمارە 1636 كە لە 4ی (حوزەیران/6)ی 2023 بەڕێوەچو، بڕیاردرا مۆڵەتی كۆمپانیای ( الجائز) بۆ نێوەندگیری كڕین و فرۆشتنی دراوە بیانیەكان هەڵبوەشێندرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، “بڕیاردراوە بە دەستبەسەرداگرتنی گرەنتی نامەكەی (خیتاب زەمان) بۆ بەرژەوەندی بانكی ناوەندی و هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیای (الجائز) كە پێی دراوە”.
ئەوەشیخستەڕو، پێویستە نوسراوی سڕینەوەی ناوی كۆمپانیاكەمان بەدەستبگات لە تۆمارەكانی وەزارەتی بازرگانی لە بەشی تۆماری كۆمپانیاكان.