بەهای لیرەی توركی شكا و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە



دوای بەدوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بە سەرۆكی توركیا بەهای لیرەی ئەو وڵاتە گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی، بەڵام تمەنی ئێرانی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەهاكەی بەرزبووەوە.

شارەزایانی ئابووری هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی دەگەڕێننەوە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ سعودیە و هەروەها بڕیاری بەردانی 3 ملیار دۆلاری ئێران لە عێراق، كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە دەستی بەسەرداگیرابوو، هاوكات گفتوگۆكانی ئەم دواییەی نێوان ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆكی ئێران و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئەتۆمی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار تا ڕادەیەك جێگیر بووە چەند ڕۆژێكە و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار دەكاتە 4 ملیۆن و 700 هەزار تمەن، كە لە ئێشتردا زۆر شكابوو، گەیشتبووە سەرووی 5 ملیۆن تمەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لیرەی توركی بەردەوام بەهاكەی لە دابەزیندایە و بەپێی ڕاپۆرتی بۆرسەی جیهانی تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 21%ی بەهاكەی لەدەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی بۆرسەی جیهانی، بەهای یەك دۆلار دەكاتە 23.65 لیرە و 100 دۆلار دەكاتە 2 هەزار و 365 لیرە و ئەمەش نزمترین ئاستی مێژوویی خۆیەتی، كە تا ئێستا تۆماری كردووە.

دانا وەرتی، شارەزای كاروباری زێڕ و دراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهای لیرەی توركی بەردەوام بەهاكەی لە دابەزیندایە و ئەمەش بەشێكی هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بە سەرۆكی ئەو وڵاتە، چونكە توانای كۆنتڕۆڵ كردنی ئەو هەڵئاوسانەی نەبووە، كە ئابووری وڵاتەكەی گرتۆتەوە.

وتیشی، “دوێنی هەردوو سەرۆكی ئێران و فەڕەنسا بۆ ماوەی 90 خوولەك بە تەلەفۆن گفتوگۆیان كردووە و ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن”.

كاتی ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆك كۆمار و پەسەندكردنی دیاریكرا
پێت كاتی ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆك كۆمار و پەسەندكردنی دیاریكرا
بانکی ناوەندی مۆڵەتی کۆمپانیایەکی هەڵوەشاندەوە
دوات بانکی ناوەندی مۆڵەتی کۆمپانیایەکی هەڵوەشاندەوە
پەیوەنیدر