لە شاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فێڵی لەھاوڵاتیان كردوەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیس داواكراو بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵای چەند ھاووڵاتییەك لەسەر تۆمەتبارێك كە فێڵی لێكردوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ز، س، أ) لەدایكبووی ١٩٨٣ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
تۆمەتباری ناوبراو لەبنكەی پۆلیسی كوردسات و بەختیاری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان داواكراو بووە و سكاڵای لەسەر بووە.