سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبوونەوە



سەرکۆماری عێراق، عەبدوللـەتیف رەشید لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ رۆما لەگەڵ سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتاریلا کۆبوویەوە و پەرەپێدان بە کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرکۆماری عێراق، عەبدوللـەتیف رەشید ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا خستەڕوو و رایگەیاند؛ ئەمە یەکەمجارە سەردانی ئیتاڵیا دەکات لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، سێرجیۆ ماتاریلا کۆبووەوە و وتی: “ئامانج لە سەردانەکەم بۆ ئیتاڵیا، پەرەپێدانە بە کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارە، سیاسیی، ئابووریی و رۆشنبیرییەکان”.

 

عەبدوللـەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسی ئیتاڵیای کردووە لەهەمبەر ھاریکاریکردنی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆردا.

 

سەرکۆماری عێراق داوای لە کۆمپانیا ئیتاڵییەکان کرد، بۆ کاری وەربەهێنان روو لە عێراق بکەن و وتی: “لەئێستادا، دەرفەتی زۆر لە بواری وەبەرھێناندا بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان لە عێراق رەخساوە، بەتایبەتی کە ئێستا ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراق بەرقەرارە، ھەروەھا حکوومەتی عیراق کار دەکات لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوازییەکان، دابینکردنی ئاو کارەبا، ھەروەھا دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەھۆی شەڕەکانی دژبە تیرۆر زیانیان بەرکەوتووە”.

 

هاوکات سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتاریلا رایگەیاند؛ ھەوڵدەدەن ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەن، بە تایبەتی لە بواری ئابوورییدا.

 

سێرجیۆ ماتاریلا باسی لە رۆڵی گرنگی عێراق کرد لە ناوچەکە و وتی: “عێراق ناوەندێکی گرنگی سەقامگیرییە لە ناوچەکە”.

دوێنێ یەکشەممە ١١ – ٦ – ٢٠٢٣، سەرکۆماری عێراق، عەبدوللـەتیف رەشید بەسەردانێک گەیشتە ئیتاڵیا.

 

ئیتاڵیا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، ٩٠٠ سەرباز و راوێژکاری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە کە ئەرکیان پێشکەشکردنی راوێژ و مەشق و راھێنانە بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە.

 

هەروەها کۆمپانیای “ENI”ی ئیتاڵی کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی جیھان لەچوارچێوەی گرێبەستێکدا لەگەڵ حکوومەتی عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی کۆریای باشوور و کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی، کاری پەرەپێدان لە کێڵگەی نەوتی زوبێر لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق دەکەن.

زیاتر لە ٢٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە
پێشت زیاتر لە ٢٥٠٠ منداڵی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان هەیە
٢٩ ھەزار و ١٢١ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە
دواتر ٢٩ ھەزار و ١٢١ کەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعوودیە
پەیوەندیدار