جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی کۆنفرانسی پشتیوانی سیاسیی میللی چین، هو چونا رایگەیاند؛ حکوومەتی پەکین بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ وەبەرهێنان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە چالاکییە ئابوورییەکانی چین-عەرەب.
South China Morning Post بڵاوی کردەوە، “هو چونا” لە کاتی کردنەوەی ١٠ەمین کۆنفرانسی خاوەنکارانی عەرەب – چین کە لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوە دەچێت رایگەیاندووە؛ حکوومەتی پەکین بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ وەبەرهێنان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە چالاکییە ئابوورییەکانی چین – عەرەب.
هو، بە ئاماژەدان بەوەی کە خۆشحاڵن بە فراوانبوونی وەبەرهێنانی عەرەبی لە چین، وتی: “پشتیوانی لە دامەزراوە ئابوورییەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجام بدەن”.
ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی بەمەبەستی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە میانی فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات بۆ سعوودیە و وەبەرهێنان لە ژێرخاندا، بەهێزکردنی بازرگانی و پەیوەندییە ئابوورییەکاندا هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بوون، وتی: “چین پشتیوانی لە گەشەکردنی سعوودیە لە بواری وزەی سەوز، تەندروستی، فڕۆکەوانی و ئابووریی دیجیتاڵیشدا دەکات”.
قەبارەی بازرگانیی ساڵانەی چین و وڵاتانی عەرەبی لە ٢٠٢٢ لە سەدا ٣١ زیادیکرد و گەیشتە ٤٣٠ ملیار دۆلار.
ئاژانسی هەواڵی سعوودیە SPA بڵاوی کردووەتەوە یەکەمجارە ١٠ەمین کۆنفرانسی خاوەنکارانی عەرەب – چین بە میوانداری سعوودیە ئەنجام دەدرێت، کۆنفرانسەکە بە بەشداری زیاتر لە سێ هەزار کەس کە لە ٢٣ وڵاتەوە هاتوون بە دروشمی “هەماهەنگی بۆ خۆشگوزەرانی” بەڕێوە دەچێت.