ئەڵمانیا، ئاسانکاری بۆ هاتنی کرێکار و کادری تەکنیکی دەکات



ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەبەر ڕۆشنایی نەبوونی کادیری تەکنیکی تایبەتمەند و پێویست بە تواناکانیان، داوایکرد، باشتر و  زیاتر پێشوازی لەو کەسانە بکرێت لەوڵاتەکەیدا و دەڵێت دەستی کاری کارامەی بیانی “بە لە ئەڵمانیا باشترین پێشوازییان لێدەکرێت”.

 

ئۆلاف شۆڵز، لە میانی کۆڕبەندی ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە نەبوونی کارمەندانی تەکنیکی گەورەترین سەرچاوەی نیگەرانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیەتی.

 

شۆڵز، لە وتارێکدا لە شاری باد زارۆڤ لە ویلایەتی براندنبێرگ وتی: پێویستە لەوە تێبگەین کە کرێکارانی بیانی نەک هەر پێویستن بەڵکو مافی خۆیانە لە ئەڵمانیا بەوپەڕی رێزەوە پێشوازییان لێبکرێت.

 

شۆڵز ئەوەشی وت؛”دەستی کاری بیانی دەتوانن وەک خاوەنکار لەسەر ئەرزی واقیع بەشداری بکەن لە کراوەیی ئەڵمانیا بەرامبەر بە جیهان و ئەمەش ئەوەیە کە ئەمڕۆ داوایان لێدەکەم”.

 

شۆڵز ئاماژەی بەوەدا، نەبوونی کارمەندی تەکنیکی گەورەترین سەرچاوەی نیگەرانی کۆمپانیاکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیایە و دەبێت پابەندبوون بە ڕێساکانی مووچە، بەهێزی سەندیکای کرێکاران، و کۆمەڵەی خاوەنکارەکان بەهێزتر بکەین.

 

شۆڵز ڕایگەیاند؛حکومەتی ئەڵمانیا بەنیازە، لەڕیی یاسای کۆچبەری بەشێوەیەکی بەرچاو ئاسانکاری بۆ هاتنی کرێکاران و کادری تەکنیکی تایبەتمەند بکات.

بەرهەمی گەنمی دەشتی شارەزوور دوو هێندە زیادیکردووە
پێشت بەرهەمی گەنمی دەشتی شارەزوور دوو هێندە زیادیکردووە
کەسێک لە دهۆک کوژرا
دواتر کەسێک لە دهۆک کوژرا
ەیوەندیدار