هەرێمی کوردستان چی لە بودجە دەستکەوت؟



سەرجەم پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا، مووچەخۆرانی هەرێمیش بێهیواکران، کوردیش سەرجەم دۆسیەی نەوت لەدەست وەرگیرایەوە.

پاش پێنج ڕۆژ کۆبوونەوەی بەردەوامی پەرلەمان ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی بەیانی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆتایی پێهات.

کورد نەیتوانی بودجە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت، شیعەکان هەموو شتێکیان کۆنتڕۆڵ کردبوو، کوردیش دۆسیەی نەوتی لەدەستدا، نەیتوانی شەڕی مافەکانی بکات.

بەشە بودجەی پێشمەرگە کەمترینە، دامەزراندنەکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، نوێنەرانی کورد نەیانتوانی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە بودجە جێگیربکەن، عێراق کەمتر ٪٣ی قەرزە دەرەکییەکان دەدات بە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان ناچارە بەڕێژەی ٪١٢.٦٧ بەشداری لەدانەوەی قەرزەکەدا بکات.

جگە لەو بودجەیەی لە عێراقەوە دێت هەرێمی کوردستان هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی دارایی نەماوە، عێراق سەرجەم دەرگاکانی داخست، تەنانەت عێراق نرخ و بەهای فرۆشتنی نەوت بە هەرێمی کوردستان ناڵێت، بە تەواوی دۆسیەی نەوت لە ژێر دەستی هەرێمی کوردستان دەرهێنرا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق دۆخێکی بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە هاوتای ئەنفالێکی ترە.

 

 

 

لە وڵاتە هەرە هەژارەکاندا، لە پێنج منداڵ، یەکێکیان کرێکاری دەکات
پێشت لە وڵاتە هەرە هەژارەکاندا، لە پێنج منداڵ، یەکێکیان کرێکاری دەکات
پەیامێکی بەپەلە لە مەسعود بارزانییەوە
دواتر پەیامێکی بەپەلە لە مەسعود بارزانییەوە
ەیوەندیدار