خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی ددان گردبوونەوە



خوێندکارانی پزیشکی ددان لە گردبوونەوەیەکدا داوای دامەزراندن و ڕاگرتنی کردنەوەی بەشەکەیان لە زانکۆ ئەهلییەکان دەکەن.

خوێندکارانی پزیشکی ددان لە زانکۆی سلێمانی ماوەی پێنج ڕۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، ئەمڕۆش چوونەتە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی.

خوێندکارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە ٢٠١٦ هیچ دامەزراندێکیان بۆ نەکراوە، هاوکات بەپێی وتەی خۆیان لە ماوەی سێ ساڵدا سێ بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆ ئەهلییەکان کراونەتەوە، کە بۆ هەر قۆناغێک نزیکی ٢٠٠ خوێندکار وەردەگرێت، لەکاتێکدا لە زاکۆی سلێمانی ٨٠ بۆ ١٠٠ خوێندکار وەردەگیرێت.

لە گردبوونەوەکەدا خوێندکاران جگە لە دامەزراندن داوای ڕاگرتنی کردنەوەی بەشەکەیان لە زانکۆ ئەهلییەکان دەکەن، هاوکات بەرزکردنەوەی نمرەی بەشەکەیانە، کە بەپێی قسەی خۆیان لە کاتێکدا لە زانکۆی حکومییەکان بە نمرەی بەرزتر لە ٩٥ وەردەگیرێن، بەڵام لە زانکۆ ئەهلییەکان نمرەی ٨٥ خوێندکارەکان وەردەگرێت.

خوێندکارەکانی پزیشکی ددان ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر کێشەکەیان قسەی نەکردووە و نەهاتووە بەدەمیانەوە.

 

 

دوو هەزار و ٧٦٩ كەس لە هایتی كوژراون
پێشت دوو هەزار و ٧٦٩ كەس لە هایتی كوژراون
“تائێستا بەڵگەی بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بە نایاسایی نییە”
دواتر “تائێستا بەڵگەی بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بە نایاسایی نییە”
ەیوەندیدار