وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەپیگەی فەرمی خۆی بلاویکردەوە کە ماوەی تاقیکردنەوەکان توانستی زانستی درێژکراوەتەوە بۆ 4 کاتژمێر.
“لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و لەسەر داواکارى خوازیاران، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى، ماستەر، دکتۆرا لە (3) سەعاتەوە دەکرێت بە (4) سەعات”.
بۆ ئەوەى دەرفەتى زیاتر بە خوازیاران بدرێت بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستیان.