دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دژی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ یەك شەممە، دادگای بالای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی تێدا نەدا و دوای خست بۆ 18ی تەمموزی داهاتوو.
هەر بەپێی زانیارییەكان، سكاڵاكە بەناوی زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراوە لە دژی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا دادگای فیدڕاڵی دوو بڕیاری دژی هەرێمی كوردستان دەركردووە، یەكەمیان لەسەر ڕادەستكردنی نەوت و نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم و دووەمیان لەسەر نادەستووری بوونی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.