سعودیە مۆدریچی دەوێت



یانەکانی سعودیە سوورن لەسەر ‌هێنانی لوکا مۆدریچ، مۆدریچ دوو دڵە لە ڕۆشتن.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لوکا مۆردیچ لەوانەیە ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت و ڕووبکاتە سعودیە.

یاریزانە کرواتییەکە ڕازیبووە بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستەکەی لەگەڵ  یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێبکاتەوە، بەڵام بەردەوامبوونی لە یانە سپییەکە مسۆگەر نەکراوە.

سعودیە سوورە لەسەر واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مۆدریچ، ئەمەش یاریزانەکەی دوودڵ کردووە لە ئەگەری بەردەوامبوون لەگەڵ یانە سپییەکە.

ئەمە یەکەم جار نییە سعودیە گرنگی بە مۆدریچ دەدات، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەنگۆی جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید هەبوو.

ڕۆشتنی لوکا مۆردیچ هیچ کێشەیەک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دروستناکات،  بەرپرسانی یانە مێرەنگییەکە ئازادی تەواو بە مۆدریچ دەدەن تا بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات، هاوکات ڕیال مەدرید گرێبەستی بێلینگهامی ئینگلیزی واژۆکردووە، زۆر کەس بە جێگرەوەی مۆدریچ لە هێڵی ناوەندی یانەی سپییەکە دادەنێن.

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێی دەرکرد
پێشت وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێی دەرکرد
چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سیدەكان جێبەجێ دەکرێن
دواتر چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سیدەكان جێبەجێ دەکرێن
ەیوەندیدار