لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بڕی ٥ ملیار و ٤٢ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار دینار و بە درێژاییی (٣٢,٧) كیلۆمەتر، ٤ پرۆژەی ڕێگاوبان، لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
بەپێی داتاکانی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پرۆژەكان بریتین لە دروستکردنی ڕێگای “دۆڵی زەرزێ” کە گوژمەی یەک ملیار و ٧٥٦ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە و درێژییەکەی (١١،٢) کیلۆمەترە.
یەکێکی دیکە لە پرۆژەکان دروستکردنی ڕێگای “گەلی شێخزادە”یە، بە گوژمەی ملیارێک و ٢٣٩ ملیۆن دینار، كە درێژییەکەی (٩,٥) کیلۆمەترە.
دروستکردنی رێگای “گەلی لێتان” یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکان، كە درێژییەکەی ١١ کیلۆمەترە و بە گوژمەی ملیارێک و ٨٩٧ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەی دروستکرنی رێگای “دەشتەهێرت” گوژمەکەی ١٥٠ ملیۆن دینارە و درێژییەکەی کیلۆمەترێكە کە کاری چاککردنەوە و قیرتاوکردنی بۆ دەکرێت و ئەم پرۆژەیە لە سەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە.
سەرچاوە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری