“ئەقڵەیەتی لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە”



پەڕلەمانتارێکی یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت؛ بەئەولەویەتگرتنی مووچەی مووچە خۆران و تەمویلکردنی پڕۆژەی پارێزگاکان بە یەکسانی، دەبوو زۆر زووتر بکرێت.

 

کاروان گەزنەیی پەڕلەمانتاری یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان، لە نوسینێکدا، سەبارەت بە پەسەندکردنی بڕگەی ٨ لەماددەی ١٤ی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق کە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ لەمێژ ساڵبوو لە نزیکەوە شایەتی برسیکردن و گەمارۆخستنەسەر پارێزگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بووین، دەمێک بوو هەموو ڕێکارێکمان گرتبەر بەر بەرامبەر بە سیاسەتی برسیکردن و خۆسەپێنی و قۆڵبادان، سوودی نەبوو.

 

دەشڵێت؛ ئەوەی ئازایانە فراکسیۆنی یەکێتی و هاوپەیمانەکانییان کردیان، هەوڵێکبوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی چەوتی حکومڕانی و نادادی و ناجۆری سیاسەتکردن بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور.

 

گەزنەیی ئەوەشی نوسیوە، ؛ە ئەگەر ویستی خۆسەپێنی و جیاکاری و نادادی لە ئەجێنداتاندا نییە، هیچ نەگۆڕاوە جگە لە بیرهێنانەوە لە هەبوونی ماددەیەکی دەستووری بۆ پاراستن و زامنکردنی مافی هاووڵاتییان.

 

باسی لەوەشکردووە، بە ئەولەویەتگرتنی مووچە و سەپاندنی دادەپەروەری و یەکسانی لە نێوان پارێزگاکان، کارێکی لە پێشینە و گرنگ بوو؛ لە هەمانکاتدا، هەوڵێک بوو بۆ پێشگرتن و کۆتایهێنان بە ویستی تاکڕەوی و خۆسەپێنی و سیاسەتی خۆزاڵکردن بە زۆرینە و کەمینە.

 

کاروان گەزنەیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەقڵەیەتی کە لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە؛ خەڵک هۆشیارە و ژیانیان دەوێت نەک سیاسەتی دروشمبازی بێ ناوەڕۆک و برسیکردن و بە کۆیلەکردن.

عێراق، زۆرترین شتومەکی تورکی هەناردە کردووە
پێشت عێراق، زۆرترین شتومەکی تورکی هەناردە کردووە
رێبوار بابکەیی؛ خیانەت لەگەڵ خوێن و دەماری یەكێتی تێكەڵبووە
دواتر رێبوار بابکەیی؛ خیانەت لەگەڵ خوێن و دەماری یەكێتی تێكەڵبووە
ەیوەندیدار