رێبوار بابکەیی؛ خیانەت لەگەڵ خوێن و دەماری یەكێتی تێكەڵبووە



دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بڕگه‌ی هه‌شت له‌ مادده‌ی ١٤ لە پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا، پەڕلەمانتاترێکی پارتی دەڵێت؛ خیانەت لەگەڵ خوێن و دەماری یەكێتی تێكەڵبووە، هیچ دەرفەتێك بۆ خیانەتكردن لە دەست نادات.

 

رێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان، لە نوسینێکدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەداوە، پێشنیاری مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی كوردستان (سلێمانی) كە پێچەوانەی دەستوورەو لە گەڵ پرەنسیپەكانی سیستەمی فیدڕالیزم ناكۆكەو مەرام لێی لێدانە لە پێگەی دەستووری كوردستان.

 

ناوبراو دەشڵێت؛ بچووكردنەوەی قەوارەی دەستووری كوردستان بۆ ئاستی پارێزگاكان هیچی كەمتر نییە لەو خیانەتەی كە یەكێتی بۆ لەناو بردنی هەرێمی كوردستان لە ١٦ی ئۆكتۆبەر ئەنجامیان دا!.

 

جێی باسە بەپێی بڕگه‌ی هه‌شت له‌ مادده‌ی ١٤ لە پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق له‌كاتی سته‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك، ئه‌و پارێزگایه‌ راسته‌وخۆ دەتوانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی خۆی پێ بدرێت.

“ئەقڵەیەتی  لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە”
پێشت “ئەقڵەیەتی لەگەڵ من نەبی، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە”
شارەوانی ژمارەیەک موڵک بە کرێدەدات
دواتر شارەوانی ژمارەیەک موڵک بە کرێدەدات
ەیوەندیدار