یەکێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت



لە پەیامێکدا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە فراکسیۆنەکەیان لە پەڕلەمانی عێراق دەکات و دەڵێت ئێوە، نوێنەرانی راستەقینەت خەڵکن.

ئەوەش خراوەتەڕوو؛ کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا.

 

دەقی پەیامەکە

پەیامی پیرۆزبایی بۆ فراکسیۆنی یەکێتیی

بەرێزان لە فراکسیۆنی یەکێتیی، نوێنەرانی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم ، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین. هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا.

دەستتان خۆش و سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١١-٦-٢٠٢٣

شارەوانی ژمارەیەک موڵک بە کرێدەدات
پێت شارەوانی ژمارەیەک موڵک بە کرێدەدات
پەلامارێکی خوێناوی بۆ سەر کەرکوک ئەنجامدرا
دوات پەلامارێکی خوێناوی بۆ سەر کەرکوک ئەنجامدرا
پەیوەنیدر