شارەوانی ژمارەیەک موڵک بە کرێدەدات



لە نوسراوێکیدا شاروانی سلێمانی بۆ یەکەمجار بەکرێدانی ١٠ دوکان لە سنوری بەکرەجۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ دەکاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

لە ئاگادارییەکدا سەرۆکایەتی شاروانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی شاروانی هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، بە زیادکردنی ئاشکرا، ١٠ دوکان لە سنوری بەکرەجۆ دەدرێتە کرێ.

بەپێی ئاگادارییەکە، هەر هاووڵاتیەک دەیەوێت بەشداری زیادکردنی ئاشکراکە بکات، پێویستە بارمتەی یاسایی بەشێوەی چەکی پەسەندکراوی بانکی بەختیاری پێبێت، پارەکەی بە نەختینە دانابیت و نوسراوی بە ناوی خۆیەوە بانکەکەی پێبێت، نابێت بەشداربوو قەرزی شارەوانی لەلابێت.

نرخی بەکرێدانی مانگانەی ئەو دوکانانە لە ٧٥ هەزار بۆ ١٨٠ هەزار دینار دەبێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەکرێ دەدرێت.

رێبوار بابکەیی؛ خیانەت لەگەڵ خوێن و دەماری یەكێتی تێكەڵبووە
پێت رێبوار بابکەیی؛ خیانەت لەگەڵ خوێن و دەماری یەكێتی تێكەڵبووە
یەکێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت
دوات یەکێتی: چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت
پەیوەندیدار