شەوی ڕابردوو لە پەڕلەمانی عێراق چی روویدا؟



پەرلەمانی عێراق دوای پەسەندکردنی ١٨ ماددە، لە پرۆژەیاسای بودجە، کۆبوونەوەکانی بۆ کاتژمێر ١ی ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ – ٦ – ٢٠٢٣ هەڵگرت و ماددەی ١٤ی نێو پرۆژەیاساکەش کە په‌یوه‌ست بوو به‌ ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

 

ئێوارەی رۆژی شه‌ممه ١٠ – ٦ – ٢٠٢٣‌، دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستیپێکرد.

 

لە ٣٢٩ ئەندام، ٢٤١یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

 

لە دانیشتنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی ١٤ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ر سێ مادده‌ی ١٢، ١٣ و ١٤ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراق په‌سه‌ندكراون.

 

پەرلەمانی عێراق درێژەی بە دانیشتنەکانی دا، بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە دوای پەسەندکردنی ماددەی ١٤، ماددەکانی ٢٥ تا ٤١ بە زۆرینەی دەنگ.

 

پاش وەستانی دانیشتنەکە بۆ ماوەیەک بەهۆی ناڕەزایەتی فراکسیۆنی پارتی بەهۆی پەسەندکردنی بڕگەکانی کۆتایی ماددەی ١٤ بە بیانوی ئەوەی ئەو بڕگەکان دوورن لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی لەسەر پێشنیازی یەکێتی پەسەندکراوە.

 

دوای گەڕانەوەی پەرلەمانتاران بۆ ناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمان درێژەیدا بە دانیشتنەکە و پرۆسەی دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە، ماددەکانی ٢٥ تا ٤٢ بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکران.

 

لە رۆژی ھەشتی ئەم مانگەوە پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەکانی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەستی پێ کردووە کە تا ئێستا ٣٤ ماددەی نێو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی پەسەندکراون.

دانیشتنەکان، چەند جارێک بەھۆی ناکۆکی و تێبینی لایەنەکان لەسەر بەشێک لە ماددەکان بە تایبەت ماددەی ١٤ کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان راگیران، بەڵام دانیشتنەکان بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بەردەوامن.

لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، تیایدا ماددەکانی یەک، دوو، سێ، پێنج، شەش، حەوت، ھەشت، نۆ، ١٠، ١١، ١٢، ١٣ ١٨، ١٩، ٢٠، ٢١، ، ٢٤، ٢٥، ٢٦، ٢٧، ٢٨، ٢٩، ٣٠، ٣١، ٣٢، ٣٣، ٣٤، ٣٥، ٣٦، ٣٧، ٣٨، ٣٩، ٤٠ و ٤١ پەسەندکراون.

ھەروەھا لە میانی دانیشتنەکاندا، دەنگدان لەسەر ماددەکانی ١٥، ١٦ و ١٧ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ کاتێکی دیکە دواخراون و ماددەکانی چوار و ٢٢ لە پرۆژە یاساکە لادراون.

 

سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق دانیشتنی شەوی رابردووی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر ماددەکانی دیکەی نێو پڕۆژەیاساکە بۆ کاتژمێر ١ی نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ھەڵگرت و چاوەڕوان دەکرێت دەنگدان لەسەر ماددەکانی دیکەی نێو پڕۆژە یاساکە تەواو بکات.

مەشهەد، ئەو شارەی ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنان سەردانیکەر دەکات
پێشت مەشهەد، ئەو شارەی ساڵانە پێشوازی لە ملیۆنان سەردانیکەر دەکات
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا  مانچێسته‌رسیتی، بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
دواتر بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا  مانچێسته‌رسیتی، بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ
ەیوەندیدار