هێزی ڕووسیا و سووریا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان



 

ڕووسیا هێزی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سووپای سووریاش هێزی ڕەوانەی پارێزگای حەلەب كرد هاوكاتی هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشی زەمینی.

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەو هێزانەی ڕووسیا ڕەوانەی ئەو ناوچانە كراون كە پێش 10 ڕۆژ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێزەكانی هەسەدەیان كردە ئامانج لە سنووری كۆبانێ و منبج.

ئاژانسی فڕانس پرێس لە زاری هاووڵاتیانی سنوورەكەوە بڵاویكردەوە “هێزی سەربازی ڕووسیا گەیشتووەتە سنوورەكە و خاڵ و بازگەی پشكنینیان لە هێڵی تەماسی نێوان هەسەدە و ناوچەكانی گرووپە چەكدارەكانی سەر توركیادا داناوە”.

هاوكات ڕووسیا هێزی ڕەوانەی ناوچەكانی نزیك فڕۆكەخانەی مینگ كردووە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس دەڵێت “كۆكردنەوەی ئەو هێزە بۆ ڕاگیرانی هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی توركیایە”.

هەسەدە داوای لە ڕووسیا كردبوو هێرشەكانی توركیا ڕابگرێت.

سەرچاوەیەك لە كۆبانێ دەڵێت :هێزی ڕووسی بڵاوەیانپێكراوە و هێلیكۆپتەریش بەسەر ناوچەكەدا دەسووڕێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن بەیانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “هەندێك لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی توركیا بووەتە هەڕەشە لەسەر هێزەكانی ئەمریكا كە كار لەگەڵ هاوبەشەكانیان دەكەن لە جەنگی دژی داعش.”

لوێد ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پەیوەندییەكدا بە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیای ڕاگەیاندووە، زۆر بە تووندی دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێن لە سووریا.

ئۆستن نیگەرانی خۆشی لە پەرەسەندنەكانی باكووری سووریا نیشان داوە لەوانە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییە.

خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 بڵاوكرایەوە
پێت خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 بڵاوكرایەوە
باران بەردەوام دەبێت
دوات باران بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر