پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی رێوشوێنه‌كانیانه‌وه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت و دەشڵێت: “بارودۆخه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌ڕوات”.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دواكەوتنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان لەسەر بودجە و ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان، نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 148 هەزار دینار، بەڵام دوو ڕۆژە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بە چڕی دەستیان پێكردووە و دوێنی بڕگەی دیاری كردنی نرخی دۆلار لە بودجەدا پەسەندكرا بە 130 هەزار دینار و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار هەبوو، بەوهۆیەشەوە نرخەكەی دوو ڕۆژە ڕوووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆ بوو بە 145 هەزار دینار.
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به دراوه بیانییه‌كان، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داببه‌زێت”.
وتیشی، “له كاتی ئێستادا پێویست ناكات ڕێوشوێنی تر بۆ نزمكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بگیرێته‌به‌ر و پێمانوایه، كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌ڕوات”.
ڕاشیگەیاند، ئامانج له دیاریكردنی بڕی 2000 دۆلار وه‌ك به‌رزترین ئاست له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ڤیزا كارت و ماسته‌ر كارت ڕابكێشرێت، ڕێگرتنه له خراپ به‌كارهێنانی دۆلار و دەشڵێت: “سووربوونی به‌شێك له بازرگانه‌كان بۆ كڕینی دۆلار له بازاڕه نافه‌رمییه‌كان، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان ده‌كاته‌وه”.
عەلاق ئاشكراشی كرد، كه هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه بۆ چاودێریكردنی بڕیاری مامه‌ڵه‌كردن به دیناری عێراقی له بری دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون.
جەختیشی كردەوە، بانكی ناوه‌ندی گرنگییه‌كی زۆر به زیادكردنی یه‌ده‌گی له زێڕ ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئاستێكی هاوسه‌نگ له دراوه بیانییه‌كان دروست بكات به‌جۆرێك، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت.