حکومەتی بەریتانیا مۆڵەتی ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردنی ڕاگەیاند.
ڕۆزی دیاز، وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بە کەمکردنەوەی تێچوون و پێداویستییەکانی ڤیزەی سەردانکردنی ئەلیکترۆنی، سەردانکەرانی وڵاتانی کەنداو و ئوردن دەتوانن بە کەمترین تێچوو کە تەنها( ١٠ پاوەن )ە سەردانی بەریتانیا بکەن و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە یەکەم کەس دەبن کە سوودمەند دەبن لەم ڤیزەیە.
سیستمە نوێیەکە ڕێگە بە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەدات کە لە ماوەی دوو ساڵدا چەند جارێک سەردانی شانشینی یەکگرتوو بکەن،
ئەم سیستمە نوێیە بە بەراورد بەسیستمی ئێستا زۆرئاسانکاری تێدایە بەتایبەت لە ڕووی تێچوی ڤیزاکەوە بەجۆرێک کە هاوڵاتیانی وڵاتانی کەنداو لە ئێستادا ٣٠ پاوەن دەدەن بۆ سەردانیکردنی شانشینی یەکگرتوو و هەروەها هاوڵاتیانی ئوردون بڕی ١٠٠ پاوەن دەدەن بەوەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردنی ئەو وڵاتە.
سیستەمی مۆڵەتی سەردانی ئەلیکترۆنی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ هاووڵاتیانی قەتەری دەستپێدەکات، هەروەها لە مانگی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ هاووڵاتیانی تری وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن، دەکرێتەوە
هاوکات پلانیش وەایە کە تا کۆتایی ساڵی 2024 ئەم سیستمە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبیتەوە.
سەرەتای ئەمساڵ حکومەتی بەریتانیا دەستپێکردنی سیستەمی نوێی مۆڵەتی سەردانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دیجیتاڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی بەریتانیا تا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان و ئەزموونی ئەو سەردانکەرانەی کە لە ڕێگەیەوە دێن.
پاسی سەردانی ئەلیکترۆنی پاسێکی دیجیتاڵییە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی بەریتانیا دەکەن یان لە ڕێگەی بەریتانیادا ترانزێت دەکەن و بۆ سەردانی کورت پێویستیان بە ڤیزە نییە، یان لە ئێستادا ڤیزەیەکی دیکەی بەریتانیایان نییە.
سەردانکەرانی وڵاتانی کەنداو گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئابووری بەریتانیا، بەو پێیەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 790 هەزار سەردانکەر لە وڵاتانی کەنداوەوە سەردانی بەریتانیایان کردووە و لە ماوەی مانەوەیان لەوێدا دوو ملیار لیرەیان خەرج کردووە.
گواستنەوە بۆ سیستەمی مۆڵەتی سەردانی ئەلیکترۆنی واتە هەڵوەشاندنەوەی مەرجەکانی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ئوردن و بەم پێیەش هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە هاوتا دەبن لەگەڵ سەردانکەرانی ئەمریکا و ئوسترالیا.
پرۆسەی داواکردنی مۆڵەتی سەردانی ئەلیکترۆنی بە تەواوی دیجیتاڵی دەبێت، بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تەلەفۆن.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، پێویستە گەشتیاران وردەکاری کەسی و بایۆمەتری پێشکەش بکەن، وەک پێشکەشکردنی وێنەیەکی دیجیتاڵی، و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گونجاو بدەنەوە کە حکومەتی بەریتانی پێشنیاری دەکات.