باران بەردەوام دەبێت



 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 1 – 12- 2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێكی كەمی پچر پچر لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.

باس لە ئەوەشكراوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10- 20) كم/ك. ئاراستەی با/ باكووری رۆژئاوادەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، هەینی 2 – 12 – 2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10- 20) كم/ك، ئاڕاستەی با باكووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

 

هێزی ڕووسیا و سووریا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان
پێت هێزی ڕووسیا و سووریا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان
پێنتاگۆن هۆشدارییەكی توندی دایە توركیا
دوات پێنتاگۆن هۆشدارییەكی توندی دایە توركیا
پەیوەنیدر