بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕەنگە بدرێتە دادگا



 

 سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی بەریتانیا کێشایەوە و چاوەڕوان دەکرێت سزاش بدرێت.

بە پێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەستلەکارکێشانەوەی جۆنسۆن دوای ئەوە بووە کە کۆپیەک لەڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێگەیشتووە لەبارەی دۆسیەی ئاھەنگ گێڕان لە نووسینگەی ژمارە ١٠ی سەرۆکوەزیران لەو کاتەدا کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە داخستنی گشتی ڕاگەیەندرابوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆریس جۆنسۆن کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران بو بە ئەندام لە پەرلەمانی بەریتانیا، بەھۆی فشارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان سزا بدرێت.

 

 

“ئۆتۆمبێلێك دەبێت بە سەدان پارچەوە”
پێشت “ئۆتۆمبێلێك دەبێت بە سەدان پارچەوە”
یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دەستكاری كردنی بودجە ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دەستكاری كردنی بودجە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار