ئەمشەو پاڵەوانی ئەوروپا دیاری دەکرێت



ئەمڕۆ شەممە 10ی حوزەیرانی 2023 یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2022-2023 کە گرنگترین پاڵەوانێتی یانەکانە لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت.

 

یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی و جامی کیشوەری ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای ئەتاتورک ڕووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

 

 

تاجکردنی نازناوی چامپیۆنزلیگ گرنگترین خەڵاتە بۆ هەر یاریزانێک، ڕاهێنەرێک یان تیپێک لەسەر کیشوەری ئەوروپا، ئەمەش ئەوەیە کە ئەستێرەکانی نێرازۆری و سیتیزن ڕۆژی شەممە ئامانجیان هەیە.

 

نرخی جامەکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چەندە؟

بەهای جامی چامپیۆنزلیگ بۆ ساڵی 2023 یەکسانە بە 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی، درێژییەکەی 71 سم، لەکاتێکدا دوو گوێچکە کێشی 7.5 کیلۆگرامە.

جامی چامپیۆنزلیگ لە زیو دروستکراوە و بە هیچ شێوەیەک زێڕی بۆ زیاد ناکرێت، بە پێچەوانەی زۆرێک لە جامی ترەوە.

 

ساڵانە کۆپییەکی جامی چامپیۆنزلیگ پێشکەش بە تیپی براوە دەکرێت، لەکاتێکدا وەشانی ئەسڵی لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوفا” دەمێنێتەوە.

 

گرانترین جام لە جیهاندا چییە؟

جامی جیهانی فیفا بەنرخترین جامە لە مێژوودا و بەهای جامەکەی ٢٠ ملیۆن دۆلارە.

درێژی جامی مۆندیالەکە 37 سم، لەکاتێکدا کێشی 6 کیلۆگرامە، هەروەها لە زێڕی عیار 18 دروستکراوە.

 

هاتریکی “ئەگەری” مانچستەر سیتی مێژوو دەخاتە چنگی گواردیۆلا

جامی چامپیۆنزلیگ لە پلەی هەشتەمدایە لە لیستی گرانترین جامەکانی دوای مۆندیال، (وودلاون ڤاز) بۆ ئەسپ، پاڵەوانێتی (بۆرگ وارنەر) بۆ ئۆتۆمبێل، جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە کۆنترین پاڵەوانێتی تۆپی پێیە لە مێژوودا.

 

لە پلەی پێنجەم بۆ حەوتەم ڤینچی لۆمباردی و جامی نێودەوڵەتی کریکێت لەلیستەکەدا یەن و  لە پێش چامپیۆنزلیگ و جامی ستانلی بۆ هۆکی سەهۆڵ و پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکییەوەن.

یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دەستكاری كردنی بودجە ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی هەڵوێستی لەسەر دەستكاری كردنی بودجە ڕاگەیاند
پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە
دواتر پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی پۆلی 12ی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار