پێنتاگۆن هۆشدارییەكی توندی دایە توركیا



 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن هۆشداری تووندی دایە توركیا لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان.

پێنتاگۆن بەیانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “هەندێك لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی توركیا بووەتە هەڕەشە لەسەر هێزەكانی ئەمریكا كە كار لەگەڵ هاوبەشەكانیان دەكەن لە جەنگی دژی داعش.”

لوێد ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پەیوەندییەكدا بە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیای ڕاگەیاندووە، زۆر بە تووندی دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێن لە سووریا.

ئۆستن نیگەرانی خۆشی لە پەرەسەندنەكانی باكووری سووریا نیشان داوە لەوانە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییە.

هاوكات ئۆستن سەرەخۆشی لە قوربانیانی هێرشەكەی ئیستەنبوڵ بە هاوتا توركییەكی ڕاگەیاندووە و جەختی كردووە لە گرینگی پەیوەندی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و توركیاش.

وزير الدفاع الأميركي- إنترنت

باران بەردەوام دەبێت
پێت باران بەردەوام دەبێت
لە ساڵێكدا 28 حاڵەتی ئایدز لە هەولێر تۆماركراون
دوات لە ساڵێكدا 28 حاڵەتی ئایدز لە هەولێر تۆماركراون
پەیوەنیدر