«با فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، خوێنی شه‌ھیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانیان له‌بەر چاو بێت»



هێمن هه‌ورامی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، دەڵێت؛ “ھه‌ڵوێست بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستوریی ھه‌رێمی كوردستان له‌و كرداره‌دایه‌ كه‌ دژی ھه‌ر ھه‌وڵێك بێت بۆ له‌تكردنی ھه‌رێم و لاوازكردنی له‌ رێگای مامه‌ڵه‌ی جیا له‌گه‌ل پارێزگایه‌كی ھه‌رێم له‌ ناو بودجه‌ی عێراقدا”.
هێمن هه‌ورامی‌ بە ڕاگەیەنراوێکدا، نووسیویه‌تی‌: “به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، قه‌واره‌ی ھه‌رێم و شایسته‌ داراییه‌كانی و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستورییه‌كانی له‌ سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی ببینن”.

ده‌شڵێت: “به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی مێژووییدا بن و خوێنی شه‌ھیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران و قوربانی سه‌د ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان له‌ پێش چاو بێت”.

“ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكی له‌ مافی‌ خه‌ڵك، به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه‌”
پێت “ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكی له‌ مافی‌ خه‌ڵك، به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه‌”
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەکچێک کردبوو
دوات تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەکچێک کردبوو
پەیوەنیدر