تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەکچێک کردبوو



مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەکچێک کردبوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لەکچێک کردبوو، ھەروەھا بڕی ھەشت ھەزار دۆلار (٨٠ وەرەقە)و بڕێک ئاڵتونی لەکچەکە سەندبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە، ھەروەھا دانی بەوەدا ناوە کە لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیی تایبەتیدا، پارەو ئاڵتونی لەچەند کچێکی تر سەندووە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ھ، س، م) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی٢ لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

«با فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، خوێنی شه‌ھیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانیان له‌بەر چاو بێت»
پێشت «با فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، خوێنی شه‌ھیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانیان له‌بەر چاو بێت»
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
دواتر پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
پەیوەندیدار