بۆ یەکەم جار ژنێک بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا



د. حەفیزە گایا ئەرکان وەک یەکەم خانم بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا دەستنیشان کرا.

بڕیاری تایبەت بە دامەزراندنی حەفیزە گایا ئەرکان بە واژووی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە.

بەم پێیەش حەفیزە گایا ئەرکان بووە یەکەم خانم لە مێژووی تورکیادا کە پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی پێبدرێت.

– د. حەفیزە گایا ئەرکان کێیە؟

ساڵی ١٩٨٢ لە ئیستانبوڵ لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠١ بەشی ئەندازیاری پیشەسازیی لە زانکۆی بۆغازیچی تەواو کردووە، دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رووی لە ئەمریکا کردووە و ساڵی ٢٠٠٥ لە زانکۆی پرینستۆن بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ئەندازیاریی دارایی بەدەستهێناوە.

دواتریش دوو خولی راهێنانی لە بواری زانستەکانی بەڕێوەبردن لە کۆلیژی کاری هارڤارد و سەرکردایەتی لە زانکۆی ستانفۆرد تەواو کردووە.

حەفیزە گایا ئەرکان لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە دامەزراوەی دارایی گۆڵدمان ساکس دەستی بە کارکردن کردووە و بە درێژایی نۆ ساڵ لەگەڵ بانکە گەورەکانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی بیمە کاری کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ بانکی فێست پەبڵیک دەستی بە کار کردووە و لە ماوەی نزیکەی هەشت ساڵدا وەک جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن، سەرۆک، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، بەڕێوبەری وەبەرهێنان و جێگری سەرۆکی بەشی مەترسییەکان، کاری کردووە.

بۆ ماوەی دوو ساڵیش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای خشڵی “Tiffany & Co” بووە.

هەروەها لە ئەنجوومەنی راوێژکاریی بەشی ئەندازیاریی دارایی و لێکۆڵینەوەی پڕۆگرامی ماتماتیکی زانکۆی پرینستۆن کاری کردووە.

سویسرا پاکێجێکی هاوکاریی  بۆ ئۆکراینا رەتکردەوە
پێشت سویسرا پاکێجێکی هاوکاریی  بۆ ئۆکراینا رەتکردەوە
لە بازگە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم رێکار، دژ بە تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر
دواتر لە بازگە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم رێکار، دژ بە تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر
ەیوەندیدار