یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگای وشکانییەوە به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێکەوت



به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕەی هه‌رێمی كوردستان له‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئەمڕۆ هەینی ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان به‌رێگای وشكانییەوە به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێكه‌وت كه‌ ژماره‌یان ٦٩٠ حاجییه‌.

گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیاره‌ حاجیانی هه‌ولێر و دهۆک له‌ ده‌روازه‌ی پردێیه‌وه‌ بچنه‌ ناو كه‌ركووک و حاجیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش له‌ هه‌مان كاتدا له‌ رێگه‌ی چیمه‌نه‌وه‌ بگه‌نه‌ كه‌ركووک.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی،‌ داوا لە كه‌سوكاری حاجیان کراوە كه‌ له‌ شوێنه‌كانی خۆیان ماڵئاوایی له‌ حاجییه‌كانی خۆیان بكه‌ن چونكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌یان پێنادرێت به‌ ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوه‌ری كاروانی حاجیان ببن و هه‌موو پاسه‌كان به‌یه‌ک كاروان دەچنە ناو كه‌ركووک و له‌وێیه‌وه‌ به‌ره‌و سعوودیه‌وه‌ به‌رێ ده‌كه‌ون به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتی ئاسمانی حاجی هەرێمی کوردستان بەرەو سعوودیە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی ١٢ی حوزەیران یه‌كه‌م كاروانی حاجیان به‌ رێگه‌ی ئاسمانی له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و سعوودیه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن.

ئەوەش هاتووە کە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی تیمێكه‌وه‌ یاوه‌ری حاجیان ده‌بێت به‌ رێگه‌ی وشكانی تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر و له‌ویش له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ک بۆ پێشوازیكردن له‌ حاجیان كراوه‌ تاوه‌كو حاجیان به‌ كه‌مترین كات بچنه‌ ناو خاكی سعوودیه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ده‌روازه‌ی سعوودیشه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی تیمێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وە پێشوازییان لێ ده‌كرێت.

بێنزیما: “دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم”
پێت بێنزیما: “دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم”
جوتیارانی کورد دژ بە سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
دوات جوتیارانی کورد دژ بە سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر