جوتیارانی کورد دژ بە سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە



جوتیارانی کورد و تورکمان لە شاری کەرکوک دژ بە دەستدرێژی و داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە، راگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

دوای داگیركردنی زەویی جوتیارانی کورد و تورکمانی لە سنوری پارێزگای كەركوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەلایەن و سوپای عێراقەوە، چەندین ناڕەزایی و خۆپیشاندان و رووبەڕووبوونەوە بۆ داكۆكیكردن لەسەر زەوییەكانیان ئەنجامدراوە، سەبارەت بەو بابەتە جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکوک لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندرواێک ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە داگیركردنی زەوییە کشتوکاڵییەكانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە ڕاگەیاند.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سامی غەفور نوێنەری جوتیارانی کەرکوک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن  وتی: ” ئێمە ماوەی ١٠ رۆژە لە خۆپیشانداناین و مانمانگرتووە لە دژی داگیرکردن و دەست بەسەرداگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانمان لەلایەن هێزەکانی فیرقەی ١١ی سەر بە سوپای عێراق، ئێمە وەکو جوتیارانی گوندەكانی تۆبزاوە و پایچی و بڵاوە و چەند گوندێکی دیكە، داوای بەهانەوەچوون و ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین کە لەلایەن سوپای عێراقەوە وەک سەردەمی رژێمی بەعس دەکرێتە سەرمان و پرۆسەیەکیان دەستپێکردووە بۆ دەستبەسەراگرتن و داگیرکردنی زەویی جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکوک”.

 

سامی غەفور نووێنەری جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک سەبارەت بە پشتیوانی کردنی عەرەبی هاوردە لەلایەن ئیدارەی کەرکوک و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، ئاشکرایکرد: “ئیدارەی شارەکە هاوکاری عەرەبی هاوردەیە، کە ئێمە خاوەن زەوین ئێدارەی کەرکوک و پارێزگارە عەرەبەکەی کەرکوک گوێمان لێناگرن، بەڵام عەرەبێکی هاوردە کە کاغەزیکی سەردەمی بەعسی پێیە کارئاسانی بۆ دەکرێت و مافی دەدنێ بۆیە هاوکاری عەرەبی هاوردەن بەڵام هاوکاری ئێمەی خەڵکی ڕەسەنی شارەکە نین.

 

وتیشی؛ بڕیاری داگیرکردنی زەوییەکانمان لەسەردەمی بەعسدا لە (ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆرش) دەرچووە کە ئیستا سوپای عێراق ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکات، پێویستە پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێک کۆتایی بەو بڕیارانەی سەردەمی بەعس بهێنێت کە بۆ بە عەرەب کردنی ناوچە کوردستانیەکان دەرکرابوو”.

 

یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگای وشکانییەوە به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێکەوت
پێشت یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگای وشکانییەوە به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێکەوت
گەشتى ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان عێراق و جۆرجیا دەست پێدەکات
دواتر گەشتى ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان عێراق و جۆرجیا دەست پێدەکات
ەیوەندیدار