زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لە عێراق کوژراون یان پەککەوتە بوون



 

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ئاماری ئەو منداڵانە ئاشکرا دەکات کە لە ساڵی دوو هەزار و هەشتەوە  لە عێراق کوژراون یان کەمئەندام بوون و داوای چالاککردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ پاراستنی منداڵان.

 

لە ساڵی دوو هەزار و هەشتەوە  زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لە عێراق کوژراون یان پەککەوتە بوون، ئامارێک کە لەلایەن نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ئاشکرای کردووە،

ڕێژەی کەمئەندامی یان برینداربوونی منداڵان لەعێراقدا زۆر بەرزە و ڕۆژانە لایەنی کەم منداڵێک یان زیاتر دەکوژرێت یان کەمئەندام دەبێت ، ئەمەش وایکردووە داوای پێویستی چالاککردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات بۆ پاراستنی منداڵان لەو ناوچانەی شەڕو ململانێی تێدایە.

لە ڕاپۆرتێکدا، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە داوە دوای چەندین ساڵ لە ململانێ گرنگ منداڵان لە عێراق باە جیهانەوە تێکەڵبکرێت ، لەوانە ئەو منداڵانەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕانەوە کەبەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە ببون،

 

یونامی داوای لە حکوومەتی عێراق کرد پاڵپشتی و چالاککردنی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی کارپێکراو بۆ پاراستنی منداڵان لە شەڕدا و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکاری مافی منداڵان و چڕکردنەوەی سەرچاوە گرنگەکان و دابینکردنی  بودجە بۆ پاراستنی منداڵانی ناکۆک بە قەبارەی پێویست و… خێرایی.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرەتای ئەمساڵ عێراق پلانێکی کاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆکرد بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی منداڵان یان ئیستغلالکردنی منداڵان و خێراکردنی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی بەکارهێنانی منداڵان و ئیستغلالکردنی منداڵان .

وەزارەتی دارایی عێراق”گۆڕانکاری لە بودجەدا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”
پێت وەزارەتی دارایی عێراق”گۆڕانکاری لە بودجەدا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”
وەزیری ناوخۆی عێراق گەشتە سلێمانی
دوات وەزیری ناوخۆی عێراق گەشتە سلێمانی
پەیوەنیدر