“هەوڵ دەدەین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت”



 

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی  هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات ئەم هەنگاوە دەستپێکێکی ئیجابیییە بۆبەرەوپێشجوونی هەنگاوە دەستورییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی  هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ،کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات ئەم هەنگاوە دەستپێکێکی ئیجابیییە بۆبەرەوپێشجوونی هەنگاوە دەستورییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

دڵشاد شەهاب وتیشی “ئەوانیش ئامادەن بەهاوکاری هەرێمی کوردستان و حکومەت دەست بکەن بەئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن”

 

هەر لەکۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد ، کۆدەنگی هەیە لەسەر داتاکانی دواین هەڵبژاردن و ئەمەش دەرگایەکە بۆ ئاسانکاری لەڕووی داتاو کەمکردنەوەی ئەرکی کۆمیسیۆن ،

دواتر ڕونیکردەوە کۆمیسیۆنی عێراق هەنگاوێکی تری لەپێشە کە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقە ئەگەر ئەو وادەیە جێگیر ببێت ئەوا هەڵبژاردنی هەرێم دەکەوێتە کاتێکی ترەوە و ئەگەر جێگیر نەبێت بەدڵنیاییەوە لەکاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن دەکرێت .

 

لەبارەی تەواوبونی وادەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق وتی ” ئەگەر پێویست بکات هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ لەگەڵ حکومەتی ناوەند بۆ درءژکردنەوەی ماوەی کۆمیسیۆن تاوکو هاوکارمان بن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن .

 

18لەبارەی کاتی هەڵبژاردبەوە دڵشاد شەهاب وتی “/12 کاتی هەڵبژاردنەکانە بەڵام هێشتا ئەو ماوەیە جێگیر نەکراوە چونکە ئەولەویەت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانە و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە”

 

لەبارەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کە ، حەزمان دەکرد کۆمیسیۆنی هەرێم ئەو کارە بکات بەڵام لەگەڵ ئەواشدا ئەم هەنگاوە کارێکی تازە نییە لە پێنج خولی سەرەتادا لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە  بەڕێوەچوو و هیچ دودڵی و بیرکردنەوەی ناوێ لەوەی بۆ هەرێم مەجبوری عێراقە و بەلای ئێمە ئاساییە ”

 

لەماوەکانی ڕابردودا چاودێرانی سیاسی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشارێکی زۆریان خستە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، تاوەکو شەرعیەت بدرێتەوە بە دەسەڵاتەکان.

دارایی بۆ دەنگدان بە بودجە كۆدەبێتەوە
پێت دارایی بۆ دەنگدان بە بودجە كۆدەبێتەوە
بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندان كۆبووەوە
دوات بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە هونەرمەندان كۆبووەوە
پەیوەنیدر